كێشه‌كه‌ی به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ده‌ڕوات
مستەفا موەفەق
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی هاوڵاتییه‌كی نه‌خۆش و بێلانه به‌ناوی "مسته‌فا وه‌فه‌ق" رونكرده‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌و هاوڵاتییه ده‌بڕیته نه‌خۆشخانه و دواتریش له خانه‌ی به‌ساڵاچوان شوێنی بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
مستەفا موەفەق گەنجێکی تەمەن 32 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانییه، لە دوای قۆنغی سەرەتاییەوە بەردەوام کێشی زیادی کردووە و تائێستا گەیشتووەتە نزیکەی 300 کیلۆ، قەڵەوی ژیانی رۆژانەی مستەفای سەختکردووە، بەردەوامیش کێشی لەزیادبووندایە، بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیشی، مستەفا لەبەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی سیواک و تەزبیح دەفرۆشێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی شوباتی 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی روندکردنەوەیەکی لەسەر کەیسی مستەفا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد: به‌شی پارێزگاریی خێزان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان راسپێردراوه وه‌ك "برا و كه‌س و هاوڕێ" له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڵاتییه‌دا بن و دواتریش له نه‌خۆشخانه له‌گه‌ڵیدا ده‌مێننه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له خانه‌ی به‌ساڵاچوان ژورێكی تایبه‌تی پێ ده‌درێت و به‌هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ته‌ندروستیی سلێمانیش هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌ندروستییه‌كانی ده‌ده‌ن.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
ڕاگەیەنراوێک بۆ ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن
پاش بڵاوبوونەوەی کەیسی نەخۆشی و کێشەی هاووڵاتیەک بەناوی (مستەفا موەفق)، کە کێشەی نەخۆشی و بێ جێگەیی هەیە، بە پێویستی دەزانین ئەرکی خۆمان لەو جۆرە کەیسانە بۆ هاووڵاتیان ڕوونبکەینەوە:
1ـ بەشی پارێزگاری خێزان و بەرێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیمان ڕاسپاردووە وەک براو کەس و هاورێ لەگەڵ ئەو هاووڵاتیە بەرێزەدا بن و چاودێری بکەن تا ئەو کاتەی چارە بۆ کێشەکانی دەدۆزرێتەوە، ئەو کاتەشی کە دەبرێتە نەخۆشخانە وەک هاورێی نەخۆش لەگەڵی بمێننەوە.
2- سەبارەت بە نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ مانەوە، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە ئەوەیە کە سەرەڕای ئەوەی ئەو هاووڵاتیە لە ڕووی تەمەنەوە گەنجە، بەڵام بەهۆی نەبوونی هیچ ماڵێکەوە تایبەت بەو تەمەنە، ئێمە لە ماڵی بەساڵاچووان ژوورێکی تایبەتی بۆ تەرخان دەکەین، وەک لای هەمووان ڕوونە سەرەڕای قەیرانی دارایی و گرفتی کەمی ستاف، هەوڵمانداوە بە تواناکی بەردەستی خۆمان و هاوکاری خێرخوازان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانی خزمەتگوزاری شایستە بۆ سودمەندان پێشکەش بکەین.
3- لە ڕێی هاوکارو هاوپیشەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەکانی، هەوڵی چارەسەری تەندروستی دەدەین، سودیش لەو خێرخوازانە وەردەگرین کە بەڵێنی هاوکاریان داوە ئەگەر هاتوو چارەسەری نەخۆشیەکەی پێویستی بە توانای دەرەوەی نەخۆشخانەی حکومی هەبوو. لەگەڵ دوعای شیفا بۆ ئەو هاووڵاتیەو هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی
11ی 2ی 2019
PM:06:59:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 9060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت