نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی شوباتی 2019، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوون.
ره‌وه‌ز ئامانج له نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ كه له‌كاتی داخستنی بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، 1 ملیۆن و 141 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
وتیشی: "هه‌رله‌كاتی داخستنی بازاڕدا 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار و 600 دیناری عیراقی بوو".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به 10 هه‌زار و 500 دینار بوو.
PM:05:51:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت