یاسای بودجەی عێراق چووە بواری جێبەجێکردنەوە
وێستگە نیوز-
یاسای بودجەی 2019ی عێراق لە ڕۆژنامەی وەقائیعی فەرمیی حکومەت
بڵاوکرایەوە و بەوەش ئەو یاسایە دەچیتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕۆژنامەی وەقائیعی فەرمیی حکومەتی عێراقی لە ژمارە چوار هەزار و 529 دا
کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عێراقی بڵاوکردووەتەوە.
بە بڵاوکردنەوەی یاسای بودجە لەو ڕۆژنامەیەدا یاساکە دەچێتە بواری
جێبەجێکردنەوە و دەبێت وەزارەتەکەنا ڕێنمایی دەربکەن بۆ جێبەجێکردنی یاساکە لە
سەرەجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا.
ڕۆژی 23ی مانگی ڕابردوو یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عێراق پەسەندکرا و
دوای نزیکەی 10 ڕۆژ سەرۆک کۆمار واژۆی لەسەر کرد.
ڕۆژنامەی وەقائیع ڕۆژنامەیەکی فەرمیی حکومەتە و وەزارەتی داد دەری
دەکات و سەرجەم بڕیار و ڕێنامیی و یاساکانی تێدا بڵاودەکرێنەوە.
هەر یاسا و بڕیار و ڕێنماییەک کە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی فەرمیی عێراقی
بڵاودەکرێتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
AM:10:22:11/02/2019
ئهم بابهته 3472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت