قوباد تاڵه‌بانی: كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی "ساری" وه‌ك كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانی كاك سه‌عدی سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت
قوباد تاڵه‌بانی
وێستگه نیوز -
دوای دۆڕانی یانی چێڵسی به یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به شه‌ش گۆڵ، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه "كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی راهێنه‌ره‌كه‌ی چێڵسی وه‌ك هی "كاك سه‌عدی" سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت".
ئه‌مشه‌و لە یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەرسیتی لە ناو یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی چێڵسی بویەوە لە ئەنجامدا توانی بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر یارییه‌كه بباتەوە.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌وباره‌وه نووسی: "كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ساری (راهێنه‌ری چێڵسی) وه‌ك كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانی كاك سه‌عدی (وته‌بێژی یه‌كێتی) سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت. بمبووره كاك سه‌عدی خۆشمده‌وێی، به‌ڵام نه‌متوانی ئه‌وه نه‌ڵێم".
PM:11:19:10/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 6268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت