نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی شوباتی‌ 2019، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوون.


ره‌وه‌ز ئامانج له‌ نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ كه‌ له‌كاتی داخستنی بازاڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، 1 ملیۆن و 156 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

وتیشی: "هه‌رله‌كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی‌ تمه‌ن به‌ حه‌واڵه‌ یه‌ك ملیۆن و 209 هه‌زار به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ بوو و 100 هه‌زار تمه‌ن-یش به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار و 350 دیناری عیراقی بوو".

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕدا نرخی‌ 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی‌ به‌رامبه‌ر به‌ 10 هه‌زار و 500 دینار بوو.


PM:05:25:10/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت