په‌رله‌مانی عیراق ده‌یه‌وێت یاسایه‌ك بۆ سنورداركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ربكات


وێستگه‌ نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ئاشكرایكرد كه‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌یه‌وێت یاسایه‌ك بۆ سنورداركردنی بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق ده‌ربكات.

یوسرا ره‌جه‌ب، په‌رله‌مانتاری چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌  جه‌ختیكردوه‌ له‌ وه‌رزی یاسادانانی داهاتوودا په‌رله‌مان خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ یاسایه‌ك بۆ بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق ده‌ربكات، وتیشی: په‌رله‌مانتاران ئه‌ركی نیشتمانی و یاساییدا له‌سه‌ر شانه‌ به‌جدی به‌رامبه‌ر بونی ئه‌و هێزانه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ و لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ سه‌روه‌ریی خاكی عیراق ره‌تبكه‌نه‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاشكراشیكرد كه‌ حكومه‌تی عیراق سوره‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 8ی ده‌ستور كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ده‌بێت عیراق ره‌چاوی دراوسێیه‌تی بكات و رێز له‌ كاروباری ناوخۆی سه‌رجه‌م وڵاتان بگرێت.

سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند كه‌ تره‌مپ ده‌یه‌وێت دۆخی ئه‌منیی عیراق تێكبدات، چونكه‌ سه‌قامیگریی عیراق واته‌ سه‌قامگیربونی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی.

له‌ 3ی شوباتی 2019، سه‌رۆكی ئه‌مریكا خواستی خۆی بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ عیراق دوپاتكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عیراق بۆ چاودێریكردنی ئێرانه‌.


PM:05:24:09/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو