چه‌ند كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا چونه پارێزگای ئه‌نباره‌وه
زرێپۆشێکی ئەمریکا-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق ئاشكرایكرد كه چه‌ند كاراونێكی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا چونه‌ته پارێزگای ئه‌نبار له خۆرئاوای عیراق.
سایتی روسیا توده‌ی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق كه نه‌یویستوه ناوی بهێنرێت بڵاویكرده‌وه: سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی شوباتی 2019 چه‌ندین كاروانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا بینراون كه هاتونه‌ته پارێزگای ئه‌نبار، به‌دوریشی نه‌زانیووه ئه‌و كاروانه سه‌ربازییانه له سوریاوه هاتبێتنه خاكی عیراقه‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاشكرایكرد كه كاروانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ئۆتۆمبیلی جۆری هه‌مه‌ر و تۆپ و زرێپۆشیان پێبووه و له‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگری گه‌وره دانرابوون.
وتیشی كاروانه سه‌ربازییه‌كان به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ربازیی عین ئه‌لئه‌سه‌د رۆیشتون كه هێزی سه‌ربازیی ئه‌مرییكای تێدا جێگیره.
رۆژی چوارشه‌ممه 19ی كانونی یه‌كه‌می 2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا بكشێنێته‌وه، دواتریش ساره ساندرز، وته‌بێژی كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ده‌ستمان كرد به كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكییه‌كان له سوریا بۆ وڵات و ده‌چینه قۆناغێكی نوێی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا ئاماژه نین بۆ كۆتاییهاتنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی".
له كۆتایی ساڵی 2017 جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی پێشووی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه تیمه دیپلۆماسییه‌كانی سوریا هاوكاریی ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئیداره‌كردنی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ شه‌ڕی داعش و مه‌شق و راهێنانی هێزه ناوخۆییه‌كان و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كان ته‌رخان كراوه.
له مانگی ئابی 2014ه‌وه ئه‌مریكا هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشی له سوریا و عیراق به به‌شداریی زیاترله 40 ده‌وڵه‌ت له وڵاتانی ئه‌وروپا و عه‌ره‌ب و وڵاتانی كه‌نداو پێكهێنا، ئه‌وه‌ش دوای روداوه‌كانی داگیركردنی موسڵ له عیراق.
بۆیه‌كه‌مجاریش ئه‌مریكا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2015 نزیكه‌ی 50 سه‌ربازی خۆی ره‌وانه‌ی خاكی سوریا كرد كه رۆڵیان ته‌نها راوێژكاری و رێنمایی كردن بوو به‌بێ به‌شداریكردن له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا، له‌وكاته‌وه تا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا، ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته 2 هه‌زار و 200 سه‌رباز.
PM:03:33:09/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت