به‌ڤیدیۆ.. خه‌ڵكی دیرئه‌لزور و رققه له‌دژی ئه‌مریكا و هه‌سه‌ده خۆپیشاندانیان كرد
وێستگه نیوزـ
له مانگی كانونی دووه‌می رابردوه‌وه له هه‌ردوو پارێزگای دیرئه‌لزور و رققه خۆپشاندان له‌دژی سوپای ئه‌مریكا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سازده‌كرێت و داواده‌كرێت ئه‌و دوو ناوچه‌یه بخرێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت.
فه‌ریق سێرگی سۆلۆماتین، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی حومه‌یمیم بۆ ئاشتبونه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان له سوریا كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیایه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ریكردوه رایگه‌یاندوه: دانیشتوانی هه‌ردوو شاری رققه و دیرئه‌لزور دژی خراپیی گوزه‌رانیان خۆپشاندانیان كردوه.
به‌وته‌ی ئه‌و پله‌داره روسییه خه‌ڵكی ئه‌و دوو شاره خراپیی گوه‌زه‌رانیان بۆ بونی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه رێگه‌ناده‌ن هاوكارییه مرۆییه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق بگاته ده‌ستیان.
سێرگی سۆلۆماتین راشیگه‌یاندوه كه هه‌سه‌ده رێگه‌ی نه‌داوه كاروانه مرۆییه‌كانی مانگی سور بگاته خه‌ڵكی هه‌جین-ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی، بۆیه ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆپیشاندان له‌دژیان كراوه و داواكراوه ناوچه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی دیمه‌شق.
PM:11:58:08/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت