فه‌یسبوك خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی زیادكرد
وێستگه نیوز -
كۆمپانیای فه‌یسبوك خزمه‌تگوزاریده‌كی نوێی بۆ مه‌سنجه‌ر زیادكرد ئه‌ویش سڕینه‌وه‌ی نامه‌یه كه ناردوته بۆ گروپ یان كه‌سێك ده‌توانی ئه‌و نامه‌یه بسڕیته‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ناردنه‌كه‌ی له 10 خوله‌ك كه‌متر بێت.
سه‌ره‌تا ئه‌م خزمه‌تگوزاریه له وڵاتانی پۆڵه‌ندا و پۆلیڤیا و كۆلۆمبیا و لیتوانیا تاقیكرایه‌وه له سه‌ری سیسته‌می ئه‌ندرۆید.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دوای ئه‌وه هات كه مارك زوكه‌ربێرگ نامه‌یه‌كی بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی مه‌سنجه‌ر نارد دوایی ئه‌و نامه‌یه‌یان سڕییه‌وه.
له ئێستادا ئه‌م خزمه‌تگوزاریه به‌رده‌سته بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس، كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت نامه نێردراوه‌كانی بسڕێته‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ناردنی نامه‌كه له 10 خوله‌ك كه‌متر بێت، به‌وه‌ش نامه‌كه لای خۆت و لای كه‌سی به‌رامبه‌ر نامێنێت.
له كاتی سڕینه‌وه‌ی نامه‌كه كه‌سی به‌رامبه‌ر ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه نامه‌یه‌ك له‌و كه‌سه‌ی بۆی ناردووه سڕاوه‌ته‌وه، ئه‌م خزمه‌تگوزاریه به‌س تێكست ناگرێته‌وه به‌ڵكو ده‌توانی نامه‌ی ده‌نگی و ڤیدیۆ و وێنه‌ش بسڕیته‌وه.
PM:03:27:06/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت