وته‌بێژی پارتی: له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ڵده‌بژێردرێت
مه‌حمود محه‌مه‌د، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه له كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت و پارتیش پێی باشه جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به پێكهاته‌كان بدرێت، سەربارەت بە کەرکوکیش وتی: " پارێزگار وەک جارانی پێشوو بەپێی رێککەوتن هەڵدەبژێردرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی شوباتی 2019، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كه له شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه، دواتر وته‌بێژی هه‌ر حزبێك به‌جیا كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
له دوای كۆبونه‌وه‌كه
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی سازكرد، دواتر
مه‌حمود محه‌مه‌د، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش وته‌بێژی پارتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و ئاشكرایكرد كه لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا كه بڕیاره له 18ی شوباتی 2019 ئه‌نجام بدرێت، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
وتیشی: پارتی بە باشی دەزانێت جێگری دوومی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە پێکهاتەکان بدرێت.
لەبارەی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک كه بڕیاره له هه‌مان رۆژی كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان سازبكرێت، مەحمود محەمەد رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی پارێزگاکە دەکرێت و دواتر پارێزگار وەک جارانی پێشوو بەپێی رێککەوتن هەڵدەبژێردرێت.
PM:05:53:05/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت