بافڵ تاڵەبانی: لە کەسی قبوڵناکەین کادری یەکێتی دەستگیربکات

‌بافڵ تاڵەبانی

وێستگە نیوز-

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی کۆبووەوە و جەختیکردەوە لە هیچ لایەنێکی قبوڵ ناکەین کادریان دەستگیربکات و ئاماژەی بەوەکرد کەرکوک شاری یەکێتییە و هیچ سازشێک لەو پرسەدا ناکەن.

لە راگەیەنراوی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی کورە گەورەی جەلال تاڵەبانی و ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا هاتووە "بافڵ تاڵەبانی جەختیکردووەتەوە چیتر یەکێتی پاشکۆ نابێت و بڕیاری سیاسیشمان سەربەخۆدەبێت".

ڕاگەیەنراوەکە ئەوەشی تێدا هاتووە بافڵ تاڵەبانی دووپاتیکردووەتەوە لە هیچ لایەنێکی قبوڵ ناکەن بە هیچ پاساوێک کادر و لایەنگرانی یەکێتی دەستگیربکات.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوکە بافڵ تاڵەبانی ئەوەشی خستوەتەڕوو "رێکەوتنی سیاسی لەگەڵ ھەموو ھێزەکان دەکەین و ئەوە تاکە مەرجمانە بۆ گفتوگۆکانمان لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم".

بافڵ تاڵەبانی ڕوونیشیکردووەتەوە "دڵنیابن پۆستی پارێزگار بۆ کورد دەبێت و یەکێتیش دەبێت کە ئەوە قابیلی ھیچ جۆرە گفتوگۆ وسازشێک نیە ئەوە کۆتایی پێھاتووە".

ناوبراو جەختیکردوەتەوە "کەرکوک شاری یەکێتییە کە ئەمەش لە پێناو ئاسایکردنەوەی دۆخی شارەکە و بوژاندنەوە گیانی برایەتیە لە نێوان کوردو برایانی عەرەبی رەسەن و تورکمان و پێکھاتەکانی ترە کەبۆ ھەموولایەک ئەوە رونبۆتەوە".

سەبارەت بە پەیوەندیەکانی یەکێتی لەگەڵ حزبە سیاسیەکانی تر، بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردووەتەوە "چیتر یەکێتی پاشکۆی ھیچ حزبێک نییە و خاوەنی بڕیاری راست و دروستی خۆی دەبێت و ئەو سەردەمەش تەواو بوو یەکێتی پاشکۆیەتی و پەراوێزی قبوڵ بکات".


PM:04:58:23/01/2019








ئه‌م بابه‌ته 7752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت