وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ توركیا: گرنگی به پاراستنی كورده‌كانی سوریا ده‌ده‌ین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
وێستگه نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی گرنگی به پاراستنی ئه‌و هێزانه ده‌دات كه له‌پاڵ هاوپه‌یمانان شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی كانوونی دووه‌می 2019، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بە ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به مایك پۆمپیۆ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی حكومی توركیا، مایك پۆمپیۆ پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی توركیا له به‌ری سوریاوه له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات دووپاتكردووه‌ته‌وه.
رۆبرت بالادینۆ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه رایگه‌یاند كه له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و هاوتا توركییه‌كه‌ی، به‌وردی باسیان له پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سەربازانی سوپای ئه‌مریكا له سووریا كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گرنگی به پاراستنی ئه‌و هێزانه ده‌دات كه له‌پاڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی داعش ده‌كەن" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به كورده‌كان.
له 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری دا كه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا كه ژماره‌یان 2 هه‌زار سه‌ربازه، بكشێنێته‌وه.
PM:11:52:21/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت