پێنج سودی باوه‌ش
وێستگه نیوزـ
ئه‌زمونی مرۆڤایه‌تی ده‌ریخستوه كه په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌كان چه‌ندین سودی ته‌ندروستیی هه‌یه، له‌وانه گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌رونی و جه‌سته‌یی، یه‌كێك له‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش باوه‌ش و له‌ئامێزگرتنی یه‌كتره، هه‌ربۆیه رۆژێكی تایبه‌ت له جیهاندا بۆ باوه‌ش ته‌رخانكراوه و 21ی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكیان بۆ دیاریكردوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی
lowvelder، خاوه‌نی بیرۆكه‌ی باوه‌ش و له‌ئامێزگرتن بازرگانێكی ئه‌مریكاییه به‌ناوی كیڤن زابۆرنی كه كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و یه‌كه‌مجار له ساڵی 1986 ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی داهێنا، زابۆرنی به‌دیاریكراوی له 21ی كانونی دووه‌می ئاهه‌نگی بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی گێڕا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تێبینیی كرد باری ده‌رونیی خه‌ڵك له‌نێوان جه‌ژنی كریسمس و پشوی ساڵی نوێ تا جه‌ژنی ڤالانتانین گۆڕانكاریی نه‌رێنیی به‌سه‌ردا دێت.
زابۆرنی ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكا شه‌رم ده‌كه‌ن له ده‌ربڕینی هه‌ست و نه‌ستی خۆیان له شوێنه گشتییه‌كاندا، بۆیه هیوای خواستوه رۆژی جیهانیی باوه‌ش ئه‌و شه‌رمه نه‌هێڵێت.
ساڵی 2010ش گه‌وره‌ترین بۆنه‌ی له باوه‌شگرتن له شاری ئۆتاوا له كه‌نه‌دا رێكخرا و تیایدا 10 هه‌زار و 544 كه‌س به‌شدارییان كرد و به‌وه‌ش ویستیان بچنه كتێی گینسه‌وه.
زانایان ده‌ڵێن كه باوه‌ش و له‌ئامێزگرتن چه‌ندین سودی بۆ مرۆڤ هه‌یه و چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشی و هێوركردنه‌وه‌ی باری ده‌رونی، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هاوكاره بۆ بنیادنانی متمانه و به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری، باسیان له 5 دیارترین سودی باوه‌ش كردوه كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- باوه‌ش واده‌كات زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌ته‌واوی باڵی راستیان له‌كاتی باوه‌شه‌كه‌دا درێژ بكه‌ن.
2- به‌ریه‌ككه‌وتنی جه‌سته به‌ته‌واوی له‌كاتی باوه‌شدا ئاستی قه‌له‌قی و هه‌ستكردن به ته‌نیایی كه‌مده‌كاته‌وه.
3- باوه‌شی زیاتر په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
4- باوه‌ش په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه و وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به پارێزراوی بكات.
5- له‌وانه‌یه باوه‌ش و له‌ئامێزگرتن ترس له دڵی هه‌ندێك كه‌س ده‌ربكات.
PM:11:40:21/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 4752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت