عه‌بدولمه‌هدی ناوی دوو كاندیدی دیكه‌ی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی داد و په‌روه‌رده ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد
وێستگه نیوز – ژیا سامان
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ناوی دوو كاندیدی دیكه‌ی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی داد و په‌روه‌رده‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد تا متمانه‌یان پێبدرێت.
د. میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ناوی دوو كاندیدی دیكه‌ی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی داد و په‌روه‌رده‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد.
د. میران محه‌مه‌د وتی: "سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سفانه حسێن عه‌لی ئه‌لحه‌مدانی وه‌ك كاندید بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دیاریكردووه".
وتیشی: "هاوكات دادوه‌ر ئه‌ركان قادر وه‌لی كه‌ریم بیبانی بۆ وه‌زاره‌تی داد كاندید كردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌رچه‌نده پێشتر شه‌یما ئه‌لحه‌یالی وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده متمانه‌ی پێدراوه، به‌ڵام وادیاره سه‌رۆك وه‌زیرانی عراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراوی له پۆسته‌كه‌ی په‌سه‌ند كردووه بۆیه كه‌سێكی تری بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته كاندید كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تا ئێٍستا له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كه‌یانه‌وه ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه، كه ئایا دادوه‌ر ئه‌ركان قادر وه‌لی كاندیدی یه‌كێتییه یان نا.
له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی عیراقدا به‌رده‌وام یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه وه‌زاره‌تی داد پشكی ئه‌وانه و تاكه كاندیدیشیان بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌شعان جبووری په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق رایگه‌یاند كه شه‌یما ئه‌لحه‌یالی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق، خوشكی گه‌وره سه‌ركرده‌یه‌كی داعشه به‌ناوی له‌یس حه‌یالی. رۆژی شه‌ممه 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 شه‌یما ئه‌لحه‌یالی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق رایگه‌یاند كه "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م ده‌خه‌مه به‌رده‌ستی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك خوانه‌خواسته دڵنیابووه‌وه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم به تیرۆر و تیرۆریستانه‌وه هه‌یه، بڕیار بدات".
دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌مه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، په‌رله‌مانی
عیراق له دانیشتنێكی تایبه‌تدا متمانه‌ی به 14 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل
عه‌بدولمه‌هدی به‌خشی.
له كۆتایی ساڵی رابردووش‌دا په‌رله‌مان متمانه‌ی به وه‌زیره‌كانی
په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، پلاندانان، ڕۆشنبیری، كۆچ و كۆچبه‌ران به‌خشی و
تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، داد و به‌رگری یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه.
PM:06:05:21/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت