لە سلێمانی لە پزیشکێک درا و تەقە لە پۆلیس کرا


وێستگە نیوز-

لە سلێمانی چەند چەکدارێک ڕێگایان لە پزیشکێک گرتووە و لێیانداوە و داوای ئۆتۆمبێلەکەیان لێکردووە، دواتر کە پزیشکەکە هانای بۆ پۆلیس بردووە چەکدارەکان تەقەشیان لە پۆلیسەکان کردووە.

کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوە ئەمشەو لە بەردەم مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتی چەند چەکدارێک هێرشیانکردووەتەوە سەر پزیشکێک و لێیانداوە.

ئەو پزیشکەی کە لێی داروە ناوی بەختیار ئەمین بارامە و پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومگەیە و بەڕێکەوت ڕێی کەوتووەتە ئەو شەقامە.

ناوبراو بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندووە "لەلایەن چوار کەسەوە لە بەردەمى مەڵبەندى یەکێتى لە سلێمانى پەلاماریان دام و وتوویانە لەلایەن کۆسرەت ڕەسوڵەوە هاتووین".

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەکردووە چەکدارەکان داوای ئۆتۆمبێلەکە و چەند شتێکی تریان لێکردووە و وتویانە کە لەلای کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری یەکێتیەوە هاتوون.

بەختیار ئەمین بارام ڕوونیکردووەتوە "دوای ئەوەی هانام بۆ پۆۆلیس برد و چەند پۆلیسێک لێمان نزیکبوونەوە چەکدارەکان تەقەیان لە پۆلیسەکانیشکرد و پاشان هەڵهاتن.


PM:11:25:19/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 32712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت