نەجمەدین کەریم: سکاڵام لەسەر خیانەتکارەکانی کەرکوک تۆمارکردووە

‌نەجمەدین کەریم

وێستگە نیوز-

نەجمەدین کەریم ڕایگەیاند سکاڵای لەسەر ئەو کەسانە تۆمارکردووە کە "خیانەتیان لە کەرکوک کردووە" و ئاماژەی بەوەشکرد هیچ پەیوەندی بە یەکێتییەوە نەماوە.

نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە میانی بەرنامەیەکی کەناڵی ڕووداو ئەوەی خستەڕوو سکاڵای لەسەر دوو کەس لەوانە تۆمارکردووە کە تۆمەتبارن بە "خیانەتکردن لە کەرکوک".

ناوبراو کە لەدوای ڕوداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەرەوە کەرکوکی جێهێشتووە، وتیشی "دەبوو یەکێتی ئەو کەسانە بداتە دادگا کە کەرکوکیان بەو دۆخە گەیاند".

پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە بەرنامەکەدا ئاشکرایکرد هیچ پەیوەندیەکی فەرمیی بە یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانەوە نەماوە.

ناوبراو لەبارەی هەڵکرنی ئاڵای کوردستانەوە لە کەرکوک، ڕونیکردەوە "هەندێک لەوانەی ئاڵاکەیان هەڵکرد دەیانووت لەبیرمانچووە دوای کۆچی مام جەلال ئاڵا هەڵبکەینەوە، ئێستا دوای ١٥ مانگ بیریان کەوتووەتەوە".

وتیشی "ئەوە هەڵخەڵەتاندنی خەڵکە و فریودانە و ئەو بەرپرسانە راست ناکەن، ئەوان خیانەتیانکردووە و دەیانەوێت بەو شێوازە لەبیری خەڵکی ببەنەوە".


PM:09:53:19/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 6136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو