یەک لەسەر سێی کارمەندە ژنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان گێچەڵی سێکسییان پێکراوە
وێستگە نیوز-
توێژینەوەی دەزگایەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریخستووە لە کۆی 30 هەزار
کارمەندی ژنی دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان 10 هەزار ژن گێچيڵی سێکسییان پێکراوە
و هەراسانکراون.
دامەزراوەی دیلۆیت توێژینەوەیەکی تایبەت بە گێچەڵی سێکسی لە ناو
دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامداوە و تێیدا 30 هەزار ژنە کارمەندی
ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەرتاسەری جیهان بەشداریان کردووە.
لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە لە 20% ژنە کارمەندەکانی نەتەوە
یەکگرتووەکان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لەڕێگەی نوکتە و چیرۆکی سێکسیەوە
هەراسان کراون.
بەگوێرەی توێژینەوەکە لە 14% ی ژنە کارمەندەکان لەبەر رووخسار یان
جەستەیان رووبەرووی بێڕێزیکردن و سووکایەتی بوووەتەوە.
توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە لە 13% ژنانی کارمەندی نەتەوە
یەکگرتووەکان کەوتوونەتە بارودۆخێکەوە کە کەسانێک ویستوویانە لەگەڵیان قسە و باسی
سێکسی بکەن.
هەروەها 11% ژنەکان وتویانە لە میانی کارکردندا قسەی سێکسیی
نەخوازراویان بەرامبەر کراوە و 10% بە شێوەیەکی نەگونجاو دەستیان لێدراوە.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە یەک لە سەر چواری ئەوانەی گێچەڵیان بە ژنان
کردووە و هەراسانیان کردوون کەسانی بەرپرس و بەڕێوەبەران بوون.
PM:11:12:18/01/2019
ئهم بابهته 3620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت