ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌نێو به‌فردا گیری كرد، چی بكه‌یت باشه؟
وێستگه نیوز -
كاتێك به‌فرێكی زۆر ده‌بارێت و كه‌شوھه‌وا سارد ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به ئۆتۆمبێلێكی نزم بچیته نێو به‌فر، ئۆتۆمبێله‌كه له‌نێو به‌فر گیر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر له كاتی به‌فرباریندا ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌نێو به‌فردا گیری كرد، سه‌ره‌تا به بێڵێك به‌فری به‌شی پێشه‌وه و پشته‌وه‌ی تایه‌كان به باشی لابه‌ره، پاشان به ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بۆ چه‌ند جارێك بڕۆ پێشه‌وه و بۆ دواوه بگه‌ڕێوه، به‌مه‌ش شوێنێك بۆ سووڕانی تایه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دروست ده‌بێت.
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م ھه‌نگاوانه، به ھێواشی به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆ و به خێرایی پێ له به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا مه‌گره، چونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌فر به خێرایی تایه‌ی ئۆتۆمبێل بسووڕێته‌وه، بۆ لایه‌ك ده‌ڕوات و باڵانسی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
سه‌رچاوه: په‌یجی رادیۆی هاتووچۆی سلێمانی
PM:12:21:18/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 6732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت