پێشبینیی كه‌شناسی بۆ کەشوهەوای ئه‌مشه‌و
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات ئه‌مشه‌و بارانبارینی به‌شێوه‌ی بچڕبچڕ به‌رده‌وام بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌سناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مشه‌و تا به‌یانی بارانبارین به‌شێوه‌ی نمه‌باران و مامناوه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت، له هه‌ندێك شوێنی وه‌ك سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
كه‌شناسیی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه كه له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ته‌مێكی چڕ ناوچه‌ی پیرمام-ی گرتوه‌ته‌وه كه مه‌ودای بینینی بۆ 200 مه‌تر كه‌مكردوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به بڕی بارانبارینیش له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوو له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم، كه‌شناسی رایگه‌یاندوه كه زۆرترین باران له ناوچه‌ی مێرگه‌سۆر بووه كه بڕه‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته 10.6 ملم، له ناوچه‌كانی دیكه‌ش بڕی بارانبارین به‌مجۆره بووه:
PM:09:40:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 10364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت