وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند كه به‌ڵگه‌ی ئه‌وتۆیان له‌به‌رده‌ستدایه كه ده‌یسه‌لمێنێت په‌یوه‌ندی له‌نێوان رێكخراوی داعش و ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌بووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاندوه كه به‌پێی زانیاری و به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستیان هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا گرتوخانه‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی تالیبانیان كۆنتڕۆڵ كردوه كه چه‌كدارانی رێكخراوی داعشی تێدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش بۆئه‌وه بووه تا نه‌هێڵن ئه‌و چه‌كدارانه زانیاری سه‌باره‌ت به‌و وڵات و لایه‌نانه بدركێنن كه پشتیوانیی دارایی له داعش ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه گرتوخانه‌كه‌ی تالیبان ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی بادگیس له ئه‌فغانستان و له مانگی ئابی 2018ش هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و چه‌كدارانه‌یان بۆ ناوچه‌یه‌كی نادیار بردبوو.
PM:06:09:16/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوه‌ته‌وه