به‌ڤیدیۆ.. تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كچێك له‌ خۆشه‌ویسته‌ ناپاكه‌كه‌ی

‌تیانا و سانتۆس

وێستگه‌ نیوزـ

كچێكی گه‌نج دڵره‌قییه‌كی زۆری به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نواند كه‌ ناپاكیی لێكردووه‌ و له‌ رۆژی له‌دایكبونی خۆیدا جانتاكه‌ی دایه‌ ده‌ست كوڕه‌كه‌ و به‌ به‌رچاوی میوانه‌كانه‌وه‌ كردییه‌ ده‌ره‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت-ی به‌ریتانیا چیرۆكه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ كچه‌كه‌ به‌ناوی تیانا، ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ و له‌كاتی ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبونی خۆی سانتۆس-ی خۆشه‌ویستی كرده‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌وه‌ تۆمه‌تباری كرد كه‌ ناپاكیی لێكردوه‌.

تیانا له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌یدا به‌ سانتۆسی وت: "ده‌مه‌وێت سوپاست بكه‌م كه‌ واتلێكردم پێویستم به‌ یه‌كێكی باشتر له‌ تۆ بێت، چونكه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی لێره‌ ئاماده‌ن ده‌زانن كه‌تۆ  ناپاكیت لێكردوم و له‌گه‌ڵ كچی تردا بوویت".

وتیشی: "هه‌ریه‌كه‌مان به‌ڵگه‌مان له‌سه‌ر ناپاكیی تۆ لایه‌، ئه‌مڕۆ هه‌مان ئه‌و وێنه‌ سێكسیانه‌ت بۆ هاوڕێ كچه‌كه‌ت نارد كه‌ بۆ منت ناردبوو، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان لێره‌دا بچڕا و فه‌رموو له‌ ماڵه‌كه‌م بڕۆ ده‌ره‌وه‌".

دوای قسه‌كانی میوانه‌كان به‌ چه‌پڵه‌لێدان ستایشی تیانایان كرد و یه‌كێك له‌ هاوڕیكانی تیانا جانتاكه‌ی سانتۆسی له‌ نهۆمی سه‌ره‌وه‌ هێنایه‌ خواره‌وه‌ و دایه‌ ده‌ست سانتۆس تا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌.


PM:06:55:13/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 50892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو