‌نرخی تمه‌ن له‌ مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌

وێستگه‌ نیوزـ

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی كانوونی دووه‌می 2019، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوو.


ره‌وه‌ز ئامانج له‌ نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، یه‌ك ملیۆن و 130 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

ره‌وه‌ز ئامانج وتی‌: "له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار و 650 دیناری عیراقی بوو".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر به‌ 11 هه‌زار دینار بوو.


PM:03:14:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 4596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت