بارانبارین دەستپێدەکاتەوە


وێستگە نیوز-

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند لە سبەینێ یەکشەممەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پێشبینی خۆی بۆ پلەکانی گەرما بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیەکانی خۆی بۆ کەشوو هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و ساماڵدا دەبێت و سبەی یەکشەممە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 12 پلە و لە سلێمانی 11 پلە و لە دهۆك 12 پلەو لە كەركوكیش 13 پلە دەبێت‌.

هەروەها سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 13 پلە و لە سلێمانی 12 پلەو لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 14 پلە دەبێت.


AM:10:07:12/01/2019






ئه‌م بابه‌ته 7540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت