فوئاد حسێن بەڵێنی دانەوەی قەرزەکانی ئێرانی دا

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگە نیوز-

وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ وەزیری نەوتی ئێران کۆبووەوە و بەڵینی دا شایستەی دارایی هەناردەی گاز و وزەی کارەبای ئێران بداتەوە کە وەکو قەرز لەسەر حکومەتی عێراق تۆمارکراون.

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە ئێوارەی دوێنێ هەینی فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران کۆبووەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕەکە لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیە ئابووریەکانی هەردوو وڵات کراوەتەوە.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارای عێراق بەڵێنی داوە شایستە داراییەکای ئێران دابین بکەن کە لە بەرامبەر هەناردەی غاز و کارەبادا دەبێت بیداتە ئەو وڵاتە و ئێستا بووەتە قەرز بەسەریەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئێران لەلایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنراوە و هەموو ئاڵوگۆڕیکی بازرگانیی لەگەڵ ئەو وڵاتە قەدەغەکراوە و تەنها عێراق و چەند وڵاتێکی تر دەتوانن مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ بکەن.


AM:09:15:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت