داعش لە جەلەولا کارگەیەکی بلۆکی تەقاندەوە
وێستگە نیوز-
چەکدارانی داعش لە جەلەولا کارگەیەکی بلۆکیان تەقاندەوە و دوای ڕوداوەکەش پێکدادان لەنێوان چەکدارەکان و پۆلیسی فئدراڵێی عێراقدا روییدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر کارگەیەکی بلۆک لە جەلەولا کە دەکەوێتە نزیک بازگەیەکی پۆلیسی فیدراڵی.
چەکدارانی داعش ئەو کارگەی بلۆکەیان تەقاندەوە کە هێرشیان کردبووە سەری و کارگەکە بە تەواوەتی داڕوخا.
دوای ئەو تەقینەوەیە پێکدادان لەنێوان چەکدارانی داعش و پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ڕویدا و ماوەیەک شەڕی نێوانیان بەردەوامبوو.
PM:11:11:10/01/2019
ئهم بابهته 1196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت