جیاوازیی جوانه‌كانی جیهان
کچێکی روسی
وێستگه نیوزـ
سایتی سپۆتینك-ی روسیا هه‌ڵسه‌ندگاندنێكی بۆ ئاستی جوانی له خانمانی سه‌رتاسه‌ری جیهان كردوه و ده‌ڵێت خانمان هه‌موویان جوانن، به‌ڵام له تایبه‌تمه‌ندیدا جیاوازن، بۆ نمونه هه‌یه خانمی ئه‌سمه‌ر به جوانترین و هه‌شه سپی پێست به جوانترین ده‌زانێت، كه‌واته هه‌ردووكیان جوانن به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیایان ده‌كاته‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیانه.
سایته‌كه تایبه‌تمه‌ندیی چه‌ندین وڵاتی جیهانی له راپرسییه‌كدا كۆكردوه‌ته‌وه و به‌مجۆره و به‌پێی ئه‌و ده‌نگانه‌ی پێیاندراوه ریزبه‌ندی كردون:
1- روسیا/ له هه‌موو جیهانه‌وه پیاوان گرنگی به خانمانی روسیا ده‌ده‌ن، چونكه زۆربه‌ی كچانی روسا چاوشین یان قاوه‌ییه‌كی سه‌رجڕاكێشن، ئه‌وان سپی پێستێكی دڵرفێنی قژ زه‌رد و جه‌سته‌یه‌كی رێكی ده‌گمه‌نیان هه‌یه و له راپرسییه‌كه‌دا 226 كه‌س ده‌نگی پێداون و له پله‌ی یه‌كه‌مدان.
2- سوید/ ئه‌م وڵاته به كچه چاوشین و قژ زه‌رده‌كانی ناسراوه، ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجڕاكێشه، ماكیاجه هێمنه‌كه‌یانه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كچانی ئه‌و وڵاته بایه‌خ به پۆشاكی گرانبه‌ها و ره‌نگی ئارامبه‌خش ده‌ده‌ن، ساده‌یی و شیكپۆشی بنه‌مای سه‌ره‌كیی كچانی ئه‌م وڵاته‌یه و له راپرسییه‌كه‌دا پله‌ی دوه‌میان گرتوه و 183 ده‌نگیان هێناوه.
3- ئێران/ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه خانمان زۆرترین نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی لوتی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، جوانیی لوت له ئێران یه‌كێك له كاره پڕبایه‌خه‌كانی خانمانی ئه‌و وڵاته، ئه‌وان گرنگی به هێڵه راستودروسته‌كانی روخسار ده‌ده‌ن و هه‌ر له برۆ و كلی چاو، له راپرسییه‌كه‌دا له‌پله‌ی سێیه‌مدان و 91 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه.
4- به‌ریتانیا/ جوانیی به‌ریتانی ساده‌یی و شكیپۆشییه، ماكیاجێكی ته‌نك و پۆشاكی ئارامبه‌خش و پێڵاوی فلات و رێكپۆشی و ده‌موچاوێكی سپی، خانمانی به‌رتانیا له به‌ساڵاچون ناترسن و لای ئه‌وان چرچولۆچی ده‌موچاو نیشانه‌ی جوانی و كامڵ بوونه. له راپرسییه‌كه‌دا 76 ده‌نگیان هێناوه.
5- فه‌ره‌نسا/ ئه‌وه‌ی زۆر جیاكه‌ره‌وه‌یه خانمانی فه‌ره‌نسایه، كه‌سایه‌تیه‌كیی رۆمانسی و سه‌رنجڕاكێش، زۆر بایه‌خ به ستایڵ ده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه‌له قژه سروشتییه زه‌رده‌كه‌یان و ماكیاجی كه‌م و جوانیی سروشتی، له راپرسییه‌كه‌دا 71 ده‌نگیان پێدراوه.
6- كۆریای باشور/ ئه‌وان ده‌موچاوێكی جوان له هه‌مانكاتیشدا بێتاوانانه‌یان هه‌یه، هیچ به ساڵاچون و پیربونیان پێوه‌دیار نییه و پێستێكی سپی و قژێكی ره‌شی بریقه‌داریان هه‌یه و باڵایان مامناوه‌نده، 65 ده‌نگیان له راپرسییه‌كه‌دا هێناوه.
7- ئه‌مریكا/ جیاكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خانمانی ئه‌مریكا ئاسان نییه، چونكه وڵاتێكی فره كلتوره، خانمان له‌وێ ره‌نگه كه‌سێكی رێكپۆش یان قه‌ڵه‌و یان قژ درێژ یان كورت یان سپی پێست یان ره‌شپێست بن، خانمانی ئه‌مریكا حه‌زیان به ماكیاجی تۆخه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پۆشاكه‌كه‌یاندا بگونجێت، له راپرسییه‌كه‌دا 62 ده‌نگیان پێدراوه.
8- هندستان/ ئه‌ویش وڵاتێكی فره‌كلتور و نه‌ته‌وه‌یه، زۆرێك له خانمه جوانه‌كانی جیهان خه‌ڵكی هندستانن كه زیاتر ئه‌سمه‌ر و پێستێكی نه‌رمیان هه‌یه قژ و چاویان قاوه‌ییه كه بایه‌خێكی زۆری پێده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی زۆر جیایان ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه زیاتر ساده و خاكین، له راپرسیه‌كه‌دا 60 ده‌نگیان هێناوه.
PM:10:52:05/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 8252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت