بە هۆی ڕووخانی دیواری خانوەوە کچێک گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز-

لە گوندێکی سنوری جەبارەی سەر بە ئیدارەی گەرمیان بەهۆی ڕوخانی دیوارێکەوە کچێک گیانیلەدەست دا.

علی جەمال قدووری بەپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەیخستەڕوو "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەمە لە گوندێکی سەر بە ناحییەی جەبارە تەرمی ئافرەتێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە"ئەو کچەی گیانی لەدەست داوە ناوی خەولە فازل مەرضی بوو لەدایکبووی 1999 لەنەتەوەی عەرەب بووە".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە خانووەکەیان گڵ بوە و بەهۆی بارانی چەن ڕۆژی ڕابردەوەوە بەیانی ئەمڕۆ ڕوخاوە و ناوبراو بوە بەژێر ئداروپەردووی خانووەکەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە"لەئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار".


PM:03:43:19/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت