پـۆلیس: باوكێك بۆ رزگاركردنی كوڕه بچوكه‌كه‌ی، كوڕه‌گه‌وره‌كه‌ی كوشت
وێستگه نیوز -
له ناوچه‌ی مارتنی رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی فلۆریدا باوكێك بۆئه‌وه‌ی كوڕه بچوكه‌كه‌ی له ده‌ستی برا گه‌وره‌كه‌ی رزگار بكات، به ده‌مانچه كوڕه گه‌وره‌كه‌ی كوشت.
ولیه‌م سنایده‌ر به‌رپرسی پـۆلیسی ناوچه‌ی مارتن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "ژنێك به ناوی ماری مه‌لۆنی ته‌له‌فۆنی بۆ پـۆلیس كرد و وتی كوڕه گه‌وره‌كه‌م شێتانه ڕه‌فتار ده‌كات و فریایان بكه‌وین".
وتیشی: "به‌ڵام پاش چه‌ند خوله‌كێكی دیكه ته‌له‌فۆنی كرده‌وه و وتی هاوسه‌ره‌كه‌م ته‌قه‌ی له كوڕه گه‌وره‌كه‌م كرد و كوشتی".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، برا گه‌وره‌كه (جۆزێف مه‌لۆنی، ته‌مه‌ن 30 ساڵ) و برا بچوكه‌كه‌ی (جێمس مه‌لۆنی، ته‌مه‌ن 26 ساڵ) یاری بلیاردیان كردووه و پاشان بووه به شه‌ڕیان، به شێوه‌یه‌ك برا گه‌وره‌كه چه‌قۆی هێناوه و قۆڵی له ملی برا بچوكه‌كه‌ی توندكردووه تا هاواری لێهه‌ستاندووه كه وا ده‌خنكێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "شایه‌تحاڵه‌كان باسیان له‌وه‌ش كرد كه هه‌رچه‌نده زۆر هه‌وڵیان دابوو برا بچووكه‌كه‌ی له ژێر ده‌ستی رزگار بكه‌ن، به‌ڵام بێ سوود بووه. بۆیه باوكیان (جۆن مه‌لۆنی، ته‌مه‌ن 56 ساڵه) چووه ده‌مانچه‌كه‌ی هێناوه و كوڕه گه‌وره‌كه‌ی به‌ر گولـله داوه و كوشتویه‌تی".
به‌رپـرسه‌كه‌ی پـۆلیس وتی: "به‌پـێی به‌ڵگه‌كان و قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان باوكه‌كه ناچاربووه ده‌مانچه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت تا كوڕه بچوكه‌كه‌ی ڕزگاربكات، بۆیه به تاوانبار دانانرێت".
رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته بابه‌تی مشتومڕی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌وه‌ی ئایه باوكه‌كه به شێوه‌یه‌كی ژیرانه مامه‌ڵه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه یان نا!
سه‌رچاوه:VOA
AM:09:14:18/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 7024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت