په‌رله‌مانتارێك: عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌نها به‌م مه‌رجه دێته‌وه په‌رله‌مان
عادل عەبدولمەهدی لەکاتی پێکهێنانی حکومەت لە پەرلەمانی عیراق
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانیی بنیادنان ئاشكرایكرد كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌و مه‌رجه بۆ ته‌واوكردنی كابینه وه‌زاره‌ییه‌كه‌ی دێته‌وه په‌رله‌مان، كه كوتله سیاسییه‌كان لانی كه‌م رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بونیان له دانیشتنه‌كه‌دا ته‌واو بكه‌ن.
حامد موسه‌وی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی بنیادنان كه هادی عامری و نوری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی پێكهێناهێناوه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌رونی رایگه‌یاندوه كه ئاماده نییه بێته دانیشتنێكی په‌رله‌مانه‌وه كه پێشتر رێككه‌وتن نه‌كرابێت بۆ ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی په‌رله‌مانتاران.
وتیشی: تائێستا رێككه‌وتنی ته‌واوه‌تی و یه‌كجاری له‌سه‌ر كاندیدی پۆسته وزارییه به‌تاڵه‌كان نه‌كراوه، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیران له دۆخێكدایه ئیره‌یی پێ نابرێت، به‌ڵام سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كابینه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره پۆستی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ، كێشه‌یه‌كه له حكومه‌ته‌كانی پێوشدا هه‌بووه و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پێویستی به گفتوگۆی قووڵ و چڕه.
PM:07:22:17/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت