وەزیری پەروەردە: ئاماژەی باش هەیە بۆ لابردنی پاشەکەوتی مووچە


وێستگە نیوز-

وەزیری پەروەردە رایگەیاند دۆخی دارایی حکومەت باشبووە و
ئاماژەی باش هەن بۆ ئەوەی پاشەکەوتی مووجە لاببرێت.

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی بەڕێوەچوونی مەراسیمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، لەبارەی وادەی لابردنی پاشەکەوتی مووچەوە ڕونکردنەوەی دا.

پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەکرد "ئێستا دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان باش بووە و لە داهاتوودا باشتریش دەبێت".

وەزیری پەروەردە وتیشی "ئاماژەی باش هەن بۆ لابردنی یەکجاریی پاشەکەوتی مووچە لە ساڵی نوێدا".

ناوبراو جەختیکردەوە "لابردنی پاشەکەوتی مووجە پەیوەندی بە ناڕەزایەتی و هەڵویستی مامۆستایانەوە نییە و هۆکارەکەی باشوبوونی دۆخی ئابوری هەرێمە".

پێشتریش ناوبراو چەند جارێک دوپاتی کردوەتەوە لە ساڵی نوێدا شتێک نامێنێت بە ناوی پاشەکەوتی مووچە و دۆخی ئابووری هەرێم ئاسایی دەبێتەوە.

 


AM:11:47:17/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت