تەقینەوەیەکی بەهێز عەفرینی هەژاند
وێستگە نیوز-
لە ناو بازاڕی شاری عەفرین تەقینەوەیەکی بەهێز ڕویدا و تا ئیستا
زیانەکانی نەزانراون.
کەمێک پێش ئێستا لە سەر شەقامی سەرەکی ڕاجۆ لە عەفرینی ڕۆژئاوای
کوردستان تەقینەوەیەکی بەهیز روویداوە و زیانێکی زۆری بە سوێنەکە گەیاندووە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن سەرەڕای زیانی مادی زیانی گیانیشی
لێکەوتوەتەوە و چەندین کەس بەهۆیەوە کوژراون و برینداربوون.
تا ئێستا ئامارێکی ورد لەبەردەستدا نییە کە ژمارەی کوژراو و
بریندارەکان دەربخات.
PM:01:24:16/12/2018
ئهم بابهته 876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت