سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات رێككه‌وتن
سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و تا شه‌ش مانگی یه‌كه‌می گرتنه‌ده‌ستی پۆسته‌كه‌ی، سه‌ردانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
سایتی روسیا توده‌ی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكرده‌وه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریداوه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربونی له پۆسته‌كه‌یدا هیچ سه‌ردانێك بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجام نه‌دات، بۆیه له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق رێككه‌وتوه سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌كان به سه‌رۆك كۆمار بسپێرێت.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌م سه‌ردانه فه‌رمییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریداوه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ده‌ستبه‌كاربونیدا هیچ سه‌ردانێك بۆ ده‌ره‌وه نه‌كات مه‌گه‌ر سه‌ردانه‌كه زۆر پێویست بێت.
ئاشكراشیكردوه كه بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆئه‌یه‌وه كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو بكات و كۆتایی به كێشه‌كانی سه‌ر پۆستی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ بهێنێت كه تائێستا به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه.
PM:04:07:15/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 5788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت