سلێمان به‌گ..عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق چه‌ند كاتژمێرێك بنكه‌ی پۆلیسیان كۆنتڕۆڵ كرد
وێستگه نیوزـ
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسی پێشوی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتوو، هێزێکی عەسایبی ئەهل ئه‌لحەق بۆ ماوەی چوار کاتژمێر بنکەی پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ ی سەربە قەزای خورماتویان کۆنترۆڵ كردوه، ئه‌وه‌ش بەهۆی ئەوەی پۆلیس لێپێچینەوەی لەگەڵ دوو تیپی تۆپی پێی سەربە حەشدی شه‌عبیدا کردووە.
محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشوی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتو، بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند"دوو تیپی تۆپی پێی سەربە حەشدی شەعبی کە لە یاریگای سلێمان بەگ یاریان کردوە، بووەتە شەڕ و دەمەقاڵەیان."
وتیشی: دواتر هێزێکی پۆلیس كه‌وتونه‌ته نێوان دوو تیپەکە، بۆیە هێزەکانی عەسایبی ئه‌هل ئه‌لحه‌ق-ی شیعه مهزعهب، پەلاماری بنکەی پۆلیسیان داوە و بۆ ماوەی 4 کاتژمێر بنکەکەیان گرتوە، وه‌ك ناوبراو وتویه‌تی "سێ پۆلیسیان فەلاقە کردووە."
وێنەی ئەو سێ پۆلیسەی کە هێزەکانی عەسایب لەکاتی دەست بەسەراگرتنی بنکەی پۆلیسی سلێمان بەگ دا برینداریان کردون، دەست دەنگی ئەمەریکا کەوتوە کە پۆلیسەکان بەهۆی لێدانەوە سەر و جەستەیان برینداربوون.
له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ش، عەلی حسێنی وتەبێژی حەشدی شەعبی، رەتیکردەوە پەلاماری بنکەی پۆلیس درابێت، ئاماژەی بەوەکرد شەڕەکە لەسەری یاری تۆپی پێ بووە، دواتر کێشەکە چارەسەر كراوە.
دوای کۆنترۆڵ کردنی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ لەلایەن گروپی عەسایب ئه‌هل ئه‌لحه‌قه‌وه، بەرێوەبەری پۆلیسی ناحیەکە بەبریاری پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین دەست بەسەرکراوە و تائێستا ئازاد نەکراوە.
PM:08:28:14/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت