به‌رهه‌م ساڵح بانگهێشتی توركیا كرا
وێستگه نیوز –
له میانی پێشوازیكردنی له باڵیۆزی كۆماری توركیا له عیراق، سه‌رۆك كۆماری عیراق بانگهێشتنامه‌یه‌كی له هاوتا توركییه‌كه‌یه‌وه پێگه‌یشت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2018/12/13 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له فاتیح یه‌ڵدز باڵیۆزی كۆماری توركیا له عیراق كه نامه‌یه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیای هێنابوو و تیایدا بۆ سه‌ردانی توركیا بانگهێشتی ده‌كات".
له دیداره‌كه‌دا رێوشوێنه‌كانی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات تاووتوێكرا، هاوكات بایه‌خی فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی له گشت بواره‌كاندا له پێناوی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی دۆست گفتوگۆی له باره‌وه كرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌رهه‌م ساڵح سڵاوی خۆی به یه‌ڵدزدا نارد بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا و سوپاسی بانگهێشته‌كه‌ی كردوو و به‌ڵێنی دا له نزیكترین ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا سه‌ردانی بكا.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی توركیا له عیراق نیاز و په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ گه‌شه پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عیراقدا له ئاسته جیا جیاكاندا به‌و جۆره‌ی په‌یوه‌ندی دۆستانه و هاوكاریی نێوان هه‌ردوو وڵات پته‌و بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆك كۆمار له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له ئه‌بندرێس سامۆیلسین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك و له دیدارێكدا به‌رهه‌م ساڵح بایه‌خی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵاتی دۆستی دووپاتكرده‌وه له به‌هێزكردن و كارا كردنی هاریكاریی و فراوانكردنی ئاستی ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا به‌و جۆره‌ی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی دۆست بكات.
له وته‌كانیدا سه‌رۆك كۆمار پێویستی یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه و پشتبه‌ستن به هاریكاریی یه‌كێتی ئه‌وروپای دووپاتكرده‌وه له پێناوی چه‌سپاندنی ئاشتی و ئارامی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و بنبڕكردنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر، به‌و ئامانجه‌ی ژینگه‌یه‌كی ئارام بێته ئاراوه و خۆشگوزه‌رای و ئاوه‌دانی تیایدا باڵا ده‌ست بێت.
هاوكات ستایشی هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و حكومه‌تی دانیماركی كرد له پشتیوانیكردنی عیراقدا له‌كاتی جه‌نگی دژی تیرۆردا.
به‌رهه‌م ساڵح له به‌شێكی تری وته‌كانیدا ئاماژه‌یكرد بۆ نیاز و خواستی عیراق له په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ دانیمارك كه چاوه‌ڕێی هاریكاریی زیاتره له بواری وه‌به‌رهێناندا ده‌كه‌ن، له‌و باره‌یه‌وه داوای له كۆمپانیا دانماركییه‌كان كرد به‌شداری كارا و جددی بكه‌ن له پرۆسه‌ی بنیاتنان و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراقدا، هاوكات به‌شداری بكه‌ن له ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان كه له ناوخۆی عیراقدا بۆیان ره‌خساوه ئه‌وه‌ش له رێی دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و خستنه‌كاری كارگه له كاركه‌وتووه‌كان به‌و جۆره‌ی ببێته فاكته‌ری گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانی ئابووری عیراق.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له پشتگیریكردنی عیراقدا له هه‌موو بواره‌كاندا، هاوكات روونیكرده‌وه كه حكومه‌تی كۆپنهاگن ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست فراوان و پته‌و بكات.
PM:04:10:13/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت