مه‌كگۆرك: له سوریا ده‌مێنینه‌وه
برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش
وێستگه نیوزـ
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئاشكرایكرد: هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی تا دامه‌زراندنی هێزە ئه‌منییەکانی ناوخۆ له پێناو پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا له ده‌مێننه‌وه.
برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هێشتا له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان له دژی داعش به‌رده‌وامن و ئاشكرایكرد كه بوونی داعشیشیان بۆ 1% كه‌مكردوه‌ته‌وه و له هه‌وڵیشدان بۆ ئه‌وه‌ی دوای پاككردنه‌وه‌ی سوریا له داعش به‌رده‌وامی به پاراستنی سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ستهاتووه‌كان بده‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش كه ئایا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ڕابەرایەتی ئه‌مریكا كه‌ی له سوریا ده‌كشێته‌وه، مه‌كگۆرك وتی: "له خاڵێكداین كه ده‌بێت له‌وه دڵنیا بین هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه ئامانجی سه‌ربازیمان شكستهێنانی یه‌كجاره‌كییه به داعش و ناكرێت دوای ساڵانێك له رووی فیزیكییه‌وه شكستیان پێبێنی و بڕۆی. ده‌بێت دڵنیا بیت له دامه‌زراندنی هێزە ئه‌منییەکانی ناوخۆ له پێناو پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌كان".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌شدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی له‌ناوچونی داعش ئه‌وه‌نده زۆری خایاند كه له ناوچه‌یه‌كی بچووكدایه، مه‌كگۆرك باسی له‌وه كرد كه چه‌كدارانی داعش پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو له‌خۆیان ده‌به‌ستن و له زۆر شوێنیش بۆمبیان داناوه، له‌به‌رئه‌وه شه‌ڕه‌كه سه‌خت بووه و زۆری خایاندوه.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا) له راپۆرتێكیدا باسی له‌وه كردبوو شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه ئه‌مریكا پشتیوانی ده‌كات ده‌ستیانكردووه به مه‌شق و راهێنان به هێزی ئاسایشی ناوخۆ"و هێزی ئاسایشی سنور و پسپۆڕانی ته‌قه‌مه‌نی و پلانیشی بۆ دوباره رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر داڕشتووه.
PM:07:11:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت