تەقە لە بارەگای ناوچەی چەمچەماڵی پارتی کرا


وێستگە نیوز-

شەوی ڕابردوو تەقە لە بارەگای ناوچەی چەمچەماڵی پارتی کراوە و تەنها زیانی مادیی لێکەوتووەتەوە و لە راگەیەنراوێکدا ئەو حزبە داوا دەکات بەزوترین کات تەقەکەران دەستگیربکرێن.

لیژنەی ناوچەی چەمچەماڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو "کاتژمێر ۱۱و ۳٥ خولەکی شەوی ڕابردوو دەستڕێژی گولە لە بارەگای لیژنەی ناوچەمان لە چەمچەماڵ کرا".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە "ڕوداوی تەقەکردنەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە و تەنیا زیانی مادیی لێ کەوتووتەوە".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە "بەو هیوایەین بە زووترین کات بکەرانی ئەو دەستڕێژە بدۆزرێتەوە".

دیاردەی تەقەکردن لە بارەگا حزبیەکانی هەرێمی کوردستان دیاردەیەکی کۆنە و تا ئێستا چەندین حاڵەتی لەو جۆرە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ڕویانداوە و زۆرێک لە ڕوداوەکانیش بکەرەکانیان دەستگیرنەکراون.


PM:02:28:11/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 6488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت