له رۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤدا به‌ندكراوێكی كورد له سێداره درا
وێستگه نیوز -
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند كه هاوكات له گه‌ڵ رۆژی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی كورد له به‌ندیخانه‌ی ئورمیه له سێداره درا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه كه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 حوكمی سێداره‌ی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده له به‌ندیخانه‌ی ئورمیه جێبه‌جێ كرا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و هاوڵاتییه كورده ناوی "یونس عه‌زیزی" ته‌مه‌ن 45 ساڵ بووه و بۆ تۆمه‌تی بازرگانیكردن به ماده سڕكه‌ره‌كان سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه یونس عه‌زیزی ماوه‌ی دوو ساڵ له به‌ندی 14ی به‌ندیخانه‌ی ئورمیه ڕاگیراوبوو.
به‌پشت به‌ستن به ئاماری تۆمار كراوی ئه‌و رێكخراوه، له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردوودا، له به‌ندیخانه‌كانی ئێران‌دا 68 هاووڵاتی كورد له‌سێداره دراون.
AM:09:11:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت