هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له رێگاكانی چوارده‌وری سلێمانی ته‌مێكی چڕ هه‌یه كه راده‌ی بینینی زۆر كه‌مكردۆته‌وه بۆیه پێویسته به وریاییه‌وه شۆفێریی بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداریی شۆفێران ده‌كات كه له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی به تایبه‌تـ له‌ناوچه‌كانی بازیان له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك - سلێمانی و له‌ناوچه‌ی كه‌ڵه‌وانان، له‌سه‌ر رێگای سلێمانی - دوكان و له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌سه‌ر رێگای سلێمانی – عه‌ربه‌ت - هه‌ڵه‌بجه، ته‌مێكی چڕ هه‌یه، كه راده‌ی بینینی زۆر كه‌مكردۆته‌وه".
هاتوچۆی سلێمانی ده‌ڵێت: "بۆیه پێویسته شۆفێران به وریاییه‌وه شۆفێریی بكه‌ن و ئاستی خێراییان بۆ زۆر له‌و ئاسته دابگرن كه‌له‌سه‌ر ئه‌و رێگایانه رێگه پێدراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌كاتی هه‌ر روداوێكیشدا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به كۆنترۆلًی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانییه‌وه به‌ژماره ته‌له‌فۆنی 053188".
PM:07:36:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 13608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت