په‌رله‌مانتارێك داوا دەکات لێکۆڵێنەوە لە وه‌زیرانی پێشووی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عیراق بکرێت

‌لافاو لە عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوایكرد وه‌زیرانی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی حكومه‌ته‌كانی پێشوی عیراق بخرێنه‌ژێر لێكۆبَینه‌وه‌.

ئه‌حمه‌د موزهر جبوری، په‌رله‌مانتاری پارێزگای دیاله‌ و ئه‌ندامی كولته‌ی مه‌شروعی عه‌ره‌بی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وه‌زیرانی پێشووی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی به‌وه‌ تۆمه‌تباركرد كه‌ به‌ جدی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی لافاو نه‌كردوه‌.

جبوری له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌و وه‌زیرانه‌ی حكومه‌ته‌كانی رابردوو كردوه‌ و تۆمه‌تباری كردون به‌وه‌ی پلانیان نه‌بووه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژیی ئه‌وتۆ كه‌ مه‌ترسیی لافاو بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون كه‌مبكاته‌وه‌.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای دیاله‌ داواشی له‌ وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی ئێستای حكومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی كرد به‌په‌له‌ و جدییانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی لافاو بكات و چاره‌سه‌ری واقعییانه‌ و نزیك بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ بدۆزێته‌وه‌.


PM:05:32:08/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت