زانایه‌كی ئاینی: له به‌هه‌شت په‌یوه‌ندی سێكسی نامێنێت
خالید ئه‌لجوندی
وێستگه نیوز -
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری ئیسلامی له میسر رایگه‌یاند كه له‌و دنیا "ئه‌ندامه‌كانی زاوزێ"ی نێر و مێ نامێنێت و له به‌هه‌شت په‌یوه‌ندی سێكسی نییه، ئه‌مه‌ش مشتومڕی زۆری لێكه‌وته‌وه.
خالید ئه‌لجوندی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری ئیسلامی له میسر له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "به‌و مانایه‌ی كه ده‌یزانین، له به‌هه‌شت په‌یوه‌ندی سێكسی نییه".
وتیشی: "به‌هه‌شت له‌و په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌ی ئێستا له دنیادا هه‌یه، پاككراوه‌ته‌وه".
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری ئیسلامی له میسر مشتومڕی زۆری لێكه‌وته‌وه و به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خوازیار بوون بۆچوونه‌كان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا گشتاندنی بۆ نه‌كرێت.
ئه‌و زانا ئاینییه جه‌ختی له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه "له به‌هه‌شت خه‌و نامێنێت و مرۆڤه‌كان ناخه‌ون".
یه‌كێك له چالاكوانان نووسی: "شێخ خالید ئه‌لجوندی-م خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به نه‌مانی ئه‌ندامه‌كانی زاوزێ-وه له به‌هه‌شت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی "عیشقی جه‌سته فانییه"، هیوادارم بۆچوونه‌كانی به‌سه‌ر ئێمه‌دا بڵاونه‌كاته‌وه".
كه‌سێكی تر ده‌ڵێت: "ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی ئایه‌ته‌كانی حور ئه‌لعه‌ین و خواردن و خواردنه‌وه، چۆن بتوانین سووره‌تی ئه‌لڕه‌حمان بخوێنین و له‌گه‌ڵ ئایه‌ته‌كانیدا بژین".
PM:06:51:07/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 30032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت