نمایشێك له زۆنگاوه‌كاندا
وێستگه نیوزـ
خانه‌ی نمایشی جلوبه‌رگی سه‌ربه وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی عیراق چالاكییه‌كی تایبه‌ت به نمایشی جلوبه‌رگی بۆ هاندانی گه‌شتئیاریی ژینگه‌یی له زۆنگاوه‌كانی باشوری عیراق رێكخست.
جاسم ئه‌سه‌دی، به‌رپرسی رێكخراوی سروشتی باشور له عیراق رایگه‌یاندوه كه چالاكییه‌كه‌ی له‌نێو قامیشی و كوخ و به‌له‌مه سه‌ره‌تاییه‌كانی زۆنگاوه‌كان به‌به‌شداریی چه‌ند خانمه نمایشكارێك رێكخراوه كه ئامانج لێی بوژاندنه‌وه‌ی گه‌شتیاری و هاندانی ئه‌و كه‌رته‌یه له زۆنگاوه‌كاندا.
نمایشه‌كه له گوندی ئیشان كه‌به له زۆنگاوه‌كانی جه‌بایش رێكخراوه كه چه‌ند گردێكی مێژوویی تێدایه و نمایشاكاران جلوبه‌رگی كلتورییان پۆشیوه كه هێما و وێنه نه‌خشێنراوه‌كانی سه‌ری ئاماژه‌یان به ژینگه‌ی زۆنگاوه‌كان و شارستانیه‌تی سۆمه‌ری كردوه.
PM:11:39:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت