ئه‌ندامانی له‌شی ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
نه‌شته‌رگه‌ریی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته له مرۆڤه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه زۆر به‌ربڵاوه‌وه و شتێكی نوێ نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێگاوه‌یه، شۆرشێكی دیكه‌ی بواری پزیشكییه بۆ چاندنی ئه‌ندامانی له‌شی ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا بڵاویكردوه‌وه كه زانایانی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتووبون له نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی دڵی به‌رازێك له جه‌سته‌ی مه‌یمونێكی جۆری بابۆن-دا كه نزیكترین جۆری مه‌یمونه له مرۆڤه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌ندروستییه مه‌ترسیداره‌كان.
مه‌یمونه‌كه به دڵی به‌رازه‌كه‌وه بۆماوه‌ی 195 رۆژ ژیا، به‌لای زانایانیشه‌وه ئه‌م ده‌ستكه‌وته پزیكشییه هیوایه‌كی زۆر ده‌به‌خشێت، چونكه پێیان وایه ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كه یه‌ك هه‌نگاوی ماوه به‌ده‌ست بێت، ئه‌ویش به‌كارهێنانی ئه‌ندامی گرنگی وه‌ك دڵه، واته چاندی ڵی ئاژه‌ڵ له‌سه‌ر مرۆڤ.
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئێستا كێشه‌ی دڵیان هه‌یه، به سه‌ختی ده‌توانن دڵی كه‌سێكی خۆبه‌خشیان ده‌سبكه‌وێت، زۆر جاریش ماوه‌یه‌كی دورودرێژ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تا ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان ده‌ست بكه‌وێت.
كریستۆف كنسوسالا، توێژه‌ر له كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی دڵ له ئه‌ڵمانیا وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكای به نمونه هێناوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت تا ساڵی 2030 نزیكه‌ی 8 ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته توشی نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كانی دڵ ده‌بن، زۆربه‌شیان مه‌ترسیی مردنیان له‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بونی دڵی خۆبه‌خشێك و چاندنی له جه‌سته‌ی خۆیاندا.
زانایان بیریان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر بۆ چاره‌سه‌رێكی لاوه‌كیش بێت بتوانن دڵی به‌راز دوای ده‌ستكاریكردنی جینه‌كانی به‌كاربهێنن، ئه‌وه‌ش دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر مه‌یمونێك كردنیان و دڵی به‌رازێكیان تێدا چاند.
PM:06:09:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 6228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت