جارێکی تر دەنگدان بە کاندیدی پۆستە وەزاریەکان دواخرا


وێستگە نیوز-

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنی خۆی ئەنجامدا و ئەندامانی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاریەکانی هەڵبژارد و دەنگدان بە کاندیدانی پۆستە وەزارەیەکانیش دواخرا بۆ ڕۆژی شەممە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا ئەندامانی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاریەکانی هەڵبژارد.

ئەگەرچی بڕیاربوو دەنگ بەو کەسانە بدرێت کە کاندیدکراون بۆ پۆستە وەزارییەکان بەڵام ئەو بڕگەیەی دانیشتنەکە دواخرا بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو.

ناکۆکی لایەنە سیاسیەکان لەبارەی دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە دەبنە وەزیر لە کابینەکەی عەبدولمەهدی، وای کردووە پەرلەمان نەتوانێت ئەو بڕگەیە لە دانیشتنەکانیدا تێپەڕێنێت.

هەشت وەزارەت لە کابینە نوێکەی حکومەت بەبێ وەزیر ماونەتەوە و فشارەکانی سەر سەرۆک وەزیرانیش تا دێت زیاد دەکەن.


ب.ع


PM:04:32:06/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت