حزبی‌ شیوعی‌: ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌ هه‌رێم ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌



وێستگه‌نیوز-

حزبی‌ شیوعی‌ كوردستان له‌زاری‌ بابا عه‌لی‌ جه‌باری‌ جێگری‌ سكرتێری‌ حزبه‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ بڕیاری بوون بە ئۆپۆزۆسیۆن جگە لە رەتكردنەوەی شێوازی دەسەڵاتداریەتی هەرێم هیچ شیكردنەوەیەكی دی هەڵناگرێ‌.

بابه‌ عه‌لی‌ جه‌باری‌ له‌ لێدوانێكی‌ فه‌ڕمیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ حزبه‌كه‌ی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ حزبه‌كه‌یان بڕیاری داوە ببێتە ئۆپۆزۆسیۆن و وتی‌ "ئەم بڕیارەشمان لە سۆنگەی بەرژەوەندی باڵای گەل و نیشتمانەوە وەرگرتوەو ئەمەش بڕیاری یەكلا كەرەوەمانە".

سه‌باره‌ت به‌ هەڵوێستی حزبی شیوعی كوردستان لەسه‌ر كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم و دابەشكردنی پۆستەكان چییە؟

ناوبراو له‌لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناوهێنانی هەر كەسێك بۆ پۆستەكانی سەرۆكایەتی دەسەڵاتە گشتییەكان لای ئەو حزبانەیە كە بەشداری لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا دەكەن.".

چەند رۆژێكە لەكەناڵكانی راگەیاندن و سایت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بەناوی حزبی شیوعی كوردستان راوبۆچوونی جۆراجۆر بڵاودەكرێنەوە.

پێشتر میدیایه‌كی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌زاری‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ حزبی‌ شیوعی‌ به‌ناوی‌ هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د لێدوانێكی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی‌ حزبی‌ شیوعی‌ له‌سه‌ر كاندیدكردنی‌ مه‌سرور بارزانی‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، به‌ڵام دواتر ناوبراو له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ قسه‌كانی‌ شێوێنراوه‌.


PM:04:14:06/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 1704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو