49 خوله‌ك بڕی كرد
وێستگه نیوزـ
دوای 49 خوله‌ك له وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی شۆفێری، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا مۆڵه‌ته‌كه‌ی له گه‌نجێك وه‌رگرته‌وه و خاڵی ره‌شیشی خسته‌سه‌ر مۆڵەتەکەی.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ دوای وه‌رگرتنی 49 خوله‌ك له مۆڵه‌تی شۆفێری، سه‌رپێچیی له رێنماییه‌كانی هاتوچۆ كردوه و به‌خێراییه‌كی زیاتر به شه‌قامێكدا تێپه‌ڕیووه كه بۆی دیاری كراوه.
روداوه‌كه له شاری هیمه‌ر-ی ئه‌ڵمانیا رویداوه و گه‌نجه‌كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌ی شۆفێری و وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ 4 له هاوڕێكانی به‌خێرایی 95 كیلۆمه‌تر به شه‌قامێكدا رۆیشتووه كه كه ده‌بوایه به‌خێرایی 50 كیلۆمه‌تر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێبخوڕیایه.
گه‌نجه‌كه بۆماوه‌ی 4 هه‌فته له لێخوڕینی ئۆتۆمبیل قه‌ده‌غه كرا و سزای 200 یۆرۆش درا و خاڵی ره‌شیش خرایه سه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌ی، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه تا چوار ساڵیش وه‌ك شۆفێرێكی نوێ هه‌ژمار ده‌كرێت له‌كاتێكدا ئه‌و ماوه‌یه بۆ شۆفێر نوێ ته‌نها دوو ساڵه.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئه‌و روداوه ده‌ڵێت: "هه‌ندێك شت نه‌ك تا سه‌ر نییه، به‌ڵكو هه‌یه تا كاتژمێرێكیش بڕ ناكات".
PM:08:57:26/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت