جارێكی دیكه رێگه‌نه‌درا پارێزه‌ران چاویان به ئۆجه‌لان بكه‌وێت
عه‌بدوڵا ئۆجالان
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی توركیا رێگه‌یان نه‌دا پارێزه‌ران چاویان بە عه‌بدوڵا ئۆجالان، سه‌رۆكی ده‌ستگیركراوی پارتی كرێكارانی كوردستان بكه‌وێت.
پارێزه‌ره‌كانی ئۆجالان داواکارییه‌كه‌یان پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی شاری بورسا کردبوو، به‌ڵام داواکارییه‌که‌یان ڕه‌تکرایه‌وه.
پارێزه‌ره‌كان کە پێکهاتوون لە جه‌نگیز یوره‌کلی و مه‌زڵوم دینچ و سینان زنجیر، ئەمڕۆ سێشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2018، به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان داواکارییه‌کی دیکه‌یان پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی بورسا کرد، بەڵام داواکاری گشتی ئه‌مجاره‌ش داواکارییه‌که‌ی پارێزه‌رانی ڕه‌تکرده‌وه.
دوایینجار كه پارێزه‌ران چاویان به ئۆجالان كه‌وتووه، له 27ی ته‌مموزی 2011 بوو، له‌و کاته‌وه تا ئێستا 765 جار داواکاریی پارێزه‌ران به بیانووی "ناله‌باریی که‌شوهه‌وا" و "خراپبوونی کۆسته‌ر" و "کۆسته‌ر چاک ده‌کرێته‌وه" یان "باری نائاسایی" ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.
PM:09:40:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت