سبه‌ینێ مووچه‌ی 13 وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌شده‌كرێت
دابەشکرنی مووچە دەستپێدەکاتەوە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه و بۆ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 21ی تشرینی دووه‌می 2018، مووچه‌ی 13 وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌ت ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵ ده‌كرێته‌وه.
وتیشی: "سبه‌ینێ ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه مووچه وه‌رده‌گرن، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای مین".
PM:09:30:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 28496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت