رۆژنامه‌یه‌ك: باڵیۆزی عیراق له رۆمانیا گێچه‌ڵی به كچه خزمه‌تكارێك كردوه
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی رۆمانیا ورده‌كاریی ئه‌و گێچه‌ڵه سێكسییه‌ی بڵاوكرده‌وه كه باڵیۆزی عیراق له بوخارست-ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی سێ جار به كچه خزمه‌تكارێكی ناو كونسوڵخانه‌كه‌ی كردوه.
فلۆرنتینا كرشیۆن ئه‌و خانمه خزمه‌تكاره‌یه كه له باڵیۆزخانه‌ی عیراق له بوخارست-ی پایته‌ختی رۆمانیا كاری كردوه و سه‌باره‌ت به گێچه‌ڵه‌كانی محه‌مه‌د عه‌زاوی، كونسوڵی عیراق له‌و وڵاته به رۆژنامه‌ی لیبرتایتا-ی چاپی رۆمانیای راگه‌یاندوه كه ماوه‌ی 10 ساڵ له‌و كونسوڵخانه‌یه كاری كردوه.
ده‌ستدرێژیی یه‌كه‌م
فلۆرنتینا كه خێزانداره و دایكی دوو منداڵه و به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه: "هه‌موو شته‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا رویدا، من چام بۆ كونسوڵ برد و ئه‌ویش یه‌كسه‌ر په‌لاماری دام".
هاوكات فه‌رمانبه‌رێكی باڵیۆزخانه‌ی عیراق له بوخارست به‌ناوی فلۆرنتین كریسماس وتویه‌تی كه ئه‌و خانمه ناتوانێت بیسه‌لمێنێت ده‌ستدرێژیی سێكسیی كرداوه‌ته‌سه‌ر یان گێچه‌ڵی پێكراوه، چونكه هه‌ر دادوه‌رێك بگریت، ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌وه ته‌نها قسه‌ی خزمه‌تكارێكه.
له به‌رامبه‌ریشدا كرشیۆن وتویه‌تی له‌كاتی ده‌ستدرێژیی یه‌كه‌م وازی له كاره‌كه‌ی نه‌هێناوه، چونكه دایكی دوو منداڵه و ده‌یه‌وێت بژێویی خێزانه‌كه‌ی دابین بكات، هه‌ربۆیه به‌ناچاری له كاره‌كه‌یدا ماوه‌ته‌وه.
ده‌ستدرێژیی دووه‌م
فلۆرنتینا به گریانه‌وه بۆ رۆژنامه‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه و وتویه‌تی: "دووه‌مجار كه ده‌ستدرێژیم لێكرا ئه‌وكاته بوو كه باڵیۆز له‌به‌رده‌م نوسینگه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كرد، ئه‌وكاته‌ش كه چایه‌كه‌م بۆهێنا، ده‌ستیكرده‌وه به گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی.
ده‌شڵێت: هه‌وڵمدا له‌گه‌ڵ دوو به‌رپرسی باڵیۆزخانه‌كه قسه بكه‌م و سكاڵای خۆمیان پێ بگه‌یه‌نم، به‌ڵام ئه‌وان وتویانه یه‌ك شت نه‌كات، ئه‌گینا به یه‌كجاری له باڵیۆزخانه ده‌رتده‌كه‌ن و نان‌بڕاو ده‌بیت".
ده‌ستدرێژیی سێیه‌م
دوای تێپه‌ڕبونی كه‌متر له یه‌ك هه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستدرێژیی دووه‌مدا، عه‌زاوی داوایكردوه كرشیۆن-ی بۆ بانگ بكه‌ن، به‌وته‌ی خانمه‌كه، كه چووه‌ته به‌رده‌می، باڵیۆز ده‌ستدرێژیی كردوه‌ته‌سه‌ر و رایكێشاوه بۆ حه‌مامه‌كه.
ده‌شڵێت: "چه‌ند توانیم به‌رگریم كرد، پاڵم و پێوه‌نا و خۆشم كه‌وتم به زه‌ویدا و ده‌ستم كرد به هاواركردن، ئینجا كارمه‌ندێكی باڵیۆزخانه‌كه كه به‌ره‌گه‌ز رۆمانییه به‌ده‌مییه‌وه هاتووه و پێش ئه‌وه بگات، باڵیۆزه‌كه وازی لێهێناوه و ئه‌ویش رزگاری كردوه.
وه‌ڵامی حكومه‌تی عیراق
رۆژنامه‌ی لیبرتایتا هه‌وڵی داوه راپۆرته‌كه‌ی خۆی و وته‌كانی ئه‌و خانمه خزمه‌تگوزاره بخاته‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عیراق، به‌ڵام راوێژكاری باڵیۆز هه‌ر ئه‌وه‌نده وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و وتویه‌تی: "له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هیچمان نییه رایبگه‌یه‌نین".
PM:04:36:19/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت