لە هەولێر بە ڕوداوی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز-

پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند ئەمڕۆ لە دوو ڕوداوی هاتوچۆدا لە هەولێر دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سیانی تریش بە سەختی بریندار بوون.

فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو "ئەمڕۆ لە هەولێر بەهۆی دوو ڕوداوی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە".

وتەبێژەکەی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە لەو دوو ڕوداوەدا سێ کەس بە سەختی بریندابوون".

فازڵ حاجی رونیشیکردوەتەوە "ڕوداوی یەکەم لە شارۆچکەی کۆڕێ بووە و ڕوداوی دوەمیش لەسەر ڕێگەی کەرکوک هەولێر بووە".


PM:10:21:18/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو