ڕاوێژکارێکی کۆماریەکان پلانێکی مەترسیدار دەخاتەڕوو دژی کوردانی جەلەولا


وێستگە نیوز-

ڕاوێژکارێکی پارتی کۆماریەکانی ئەمریکا پلانێکی مەترسیدار ئاشکرا دەکات کە حەشدی شەعبی بە نیازە بە هاوکاری چەند چەکدارێکی داعش دژی کورد بیگرێتەبەر.

زەردەشت بابان ڕاوێژکاری پارتی کۆماریەکانی ئەمریکا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەوەی خستوەتەڕوو "بە پێی زانیاریەکانی ئێمە، حەشدی شەعبی بە ھاوکاری سوپای عێراقی خەریکی تەجنیدکردنی داعشە کۆنەکانن لە ناوچە کوردیەکان بۆ بەشداری کردنیان لەگەڵ ڕێکخروای بەدر لە ناوچەی جەلەولا".

زەردەشت بابان ئاشکراشیکردووە "داعشە کۆنەکان و حەشدی شەعبی و سوپای عیراقی ھاوکاری دەکەن دژی ناوچە کوردەکان و نیازی زۆر خراپیان ھەیە".

ئەو ڕاوێژکارەی کۆمارییەکان پلانەکەی بە وردی خستوەتەڕوو و ئاماژەی بەوە کردووە 30 چەکداری داعش و 40 چەکداری ڕێکخراوی عەسائیبی ئەهلی حەق هەڵدەسن بە سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی پلانەکە.

ناوبراو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسانی سەربازی ئاگەدار دەکاتەوە لە بوونی وەها پلانێک و دەڵێت "چۆن ئەم زانیارییە گەشتووە بە ئێمە بێگومان گەشتووە بە ئێوەش و دەبێت ئاگەداربن".


PM:01:23:17/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 31560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت